4 ساڵ لەمەوبەر
ئامانجی بەرنامەکە هاوکاریی بەپەلەیە بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی کارەساتی سروشتی وەک لافاو و سەرمای توند و شەڕ و برسێتی زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها کەمکردنەوەی ئازارەکانیان، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە خێرخوازیەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان. سوپاس بۆ خودا دامەزراوەکە توانیویەتی هەڵمەتەکانی فریاگوزاری ڕێکبخات و پشتگیری بکات کە گرنگترینیان بریتین لە: فریاگوزاری بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی قەیرانی پەتای کۆرۆناوە زیانیان بەرکەوتووە فریاگوزاری بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە لە شاری هەولێر